ناوەندی هەواڵەکان – ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
٢٠:١٥
کلیچدارئۆغڵو لە کوردستان لەپێشەوەیە
کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار لە هاوپەمانی گەل کەمال کلیچدارئۆغڵو بە گوێرە جیاکردنەوەی لەسەدا ٤٤ی سندوقەکان لە کوردستان لەپێشەوەیە.
بە گوێرەی جیاکردنەوەی ئەو رێژەیە لە سندوقەکان، کەمال کلیچدارئۆغڵو بە رێژەیەکی بەرچاو پێش ئەردۆغان کەوتووەتەوە.
کلیچدارئۆغڵو لە ئامەد ٧٢٪، لە ئێلیح ٦٨٪ لە شڕنەخ ٧٢٪، لە مێردین ٦٩.٣٩٪، لە جۆلەمێرگ ٧٦.٨٩٪، لە وان ٦٠.٦٦٪ و لە ئیدر ٥٩.١٢٪. لە موش ٦٧.٧٤٪ و لە بێدلیس بە رێژەی ٥١.٧٨٪ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.
٢٠:١٣
لە ئامەد لە بەردەم دزگای باڵای هەڵبژاردن قەرەباڵغیەکی زۆر هەیە
لەبەردەم بینای دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە) لە ئامەد ئەو فەرمانبەرانەی کە کیسی دەنگەکانیان گەڕاندووەتەوە ریزێکی دوور و درێژیان بەستووە، جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ئامەد هێشتا تەواو نەبووە.
کاربەدەستانی پارتی چەپی سەوز داوایان لە نوێنەرانیان لە سەر سندووقەکانی دەنگدان کردووە کە شوێنەکانیان جێنەهێڵن.
٢٠:٠٤
ئاکەپە بە مەبەست تانە لە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان ەدات
ئەکرەم ئیمامئۆگڵو سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئیستەنبوڵ رایگەیاند، ئاکەپە لەو شوێنانەی دەنگێکی زۆر بۆ جەهەپە رۆیشتووە تانە لە ئەنجامەکان دەدات و بەوهۆیەشەوە ئەنجامەکان درەنگ دەجنە ناو سیستمی راگەیاندنی ئەنجامەکانەوە.
١٩:٥٣
لە گوندەکانی مێردین پارتی چەپی سەوز یەکەمە
لە گوندەکانی مێردین پارتی چەپی سەوز بە جیاوازییەکی زۆرەوە پێش لایەنەکانی دیکە کەوتووە.
لەگوندی خەرابابا پارتی چەپی سەوز ١٨١ دەنگ و ئاکەپە تەنیا دوو دەنگی پێدراوە.
لە گوندی ستیلیلێی زێدی زانای ناوداری کورد ئاپێ موسا عەنتەر پارتی چەپی سەوز و کلیچدارئۆغڵو هەزار دەنگیان مسۆگەر کردووە و ئەردۆغان و ئاکەپەس تەنیا ٧٨ دەنگیان بۆچووە.
لە دربێسیە کە یەک لە ناوەندەکانی رێکخستنی هێرشەکانە بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و سەدان سەربازی لێیە، پارتی چەپی سەوز ٣٢٢ دەنگ و ئاکەپەش ١٠٧ دەنگی هێناوە. مەهەپە ٣٠ دەنگ و جەهەپەش ٣١ دەنگی بەرکەوتووە. کاندیدی سەربەخۆ وەژدی قەهرەمانیش ٦٩ دەنگی هێناوە.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریش لە دربێسی کەمال کلیچدارئۆغڵو ٤١٨ دەنگ و ئەردۆغانیش ١٥٤ دەنگی هێناوە.
١٩:٤٨
لە گەڤەر پارتی چەپی سەوز لە پێشەوەیە
لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ٤٤ سندوق کراونەتەوە. ئەنجامەکانی ئەو سندوقانە بەم جۆرەیە:
پارتی چەپی سەوز: ٧٠٥٩
جەهەپە: ٨٥٣
ئاکەپە: ٩٩٤
مەهەپە: ١٥١
سەربەخۆ: ٣٢٦
١٩:٤٥
کافتانجیۆغڵو: کلیچدارئۆغڵو بە رێژەی لەسەدا ٥١.٤٢ لەپێشەوەیە
سەرۆکی جەهەپەی ئیستەنبوڵ جانان کافتانجیۆغڵو رایگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکان کە لەلایەن کارمەندانی سەرسندووقەکانی دەنگدانەوە بە دەستیان گەیشتووە و واژۆ کراون، لە ئیستانبوڵ کەمال کلیچدارئۆغڵو لەسەدا ٥١.٤٢ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئەردۆغانیش لەسەدا ٤٣.٩١ و سینان ئۆغانیش لەسەدا ٤.٣٧ی پێدراوە.
١٩:٣١
ئەرەنی هەدەپەیی: ئاژانسی ئانادۆل ئەنجامەکان چەواسە دەکات
یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پارێزەر سەرحەد ئەرەن رایگەیاند کە ئاژانسی ئانادۆل ئەنجامەکانی هەڵبژاردن چەواشە دەکات و رایگەیاند “دەبێت گەل خاوەنداری لە سندووقەکانی دەنگدان بکات و ئەو کاتەش پیلانەکانی ئەوان پوچەڵ دەکەنەوە”.
١٩:٢١
دوو لە ئەندامانی شاندی چاودێری ئیسپانی دەستگیرکران
شاندی چاودێری ئیسپانی کە لە ١٠ کەس پێکدێت و بە مەبەستی چاودێری هەڵبژاردنەکان سەردانی سێرتی کردبوو، دوو ئەندامیان دەستگیرکران، کە دوابەدوای کۆبوونەوەی نێوان دادوەر و پارێزەران، بڕیاردرا ئازادبکرێن
جۆن ئیناریتو گارسیا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیسپانیا و ئیسابێل چاکۆن لەگەڵ چوونە ناوەوەیان بۆ سێرت دەستگیرکران و گواسترانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی و وتەیان لێوەرگیرا و تائێستاش لەبەشی راگرتندان.
١٩:٠٨
لە گوندەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەنگی زۆرینە بۆ پارتی چەپی سەوز بوو
لە گوندی ئامارا کە زێدی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، ٣٦١ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، کە ٢٥٨ کەسیان دەنگیاندا، لەو ژمارەیە پارتی چەپی سەوز ٢٠١ دەنگ، ئاکەپە ١٤ دەنگ و جەهەپە ١١، ئیی پارتی ٦ و پارتەکانی تریش ١١ دەنگ و ١٥ دەنگیش پوچەڵکرانەوە.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریش کلیچدارئۆغڵو ٢٢٣ دەنگ، ئەردۆغان ٢٨ دەنگ و ئۆگانیش یەک دەنگی بەدەستهێنا و شەش دەنگیش پوچەڵکرانەوە.
١٩:٠٦
ئیمامئۆغڵو: دەبێت هاووڵاتیان متمانە بە ئاژانسی ئانادۆل نەکەن
سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و سەرۆکی سآرەوانی ئەنقەرە موستەفا یاڤاش بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانی گەل و کاندیدەکەی کەمال کلیچدارئۆغڵو روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە. ئیمامئۆغڵو رایگەیاند، “نابێت هاووڵاتیان متمانە بە ئامارەکانی ئاژانسی ئانادۆل بکەن. زانیارییەکانی بێ بنەمان”.
١٩:٠٣
کلیچدارئۆغڵو: ئێمە لە پێشەوەین
کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار کەمال کلیچدارئۆغڵو لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە، “ئێمە لە پێشەوەین”.
١٩:٠٢
لە ئامەد سەرۆکی سندوقی ژمارە ٢٠٦٨ کیسی دەنگەکانی لەگەڵ خۆی برد
لە ئامەد سەرۆکی سندوقی ژمارە ٢٠٦٨ کیسەی دەنگەکانی هەڵگرت و رۆیشت. کاتێکیش کارمەندان و چاودێران داوایان کرد، تۆماری ئەنجامەکان بنوسرێت، ئەو داواکارییەی رەتکردەوەسەرۆکی سندوقەکە بە چاودێرانی پارتی چەپی سەوزی وت، ‘ئێوە نوێنەری قەندیلن هیچ شتێکتان پێنادەم، مافی ئەوەتان نییە کە لە هیچ شتێکدا بن’.
١٨:٥٨
کافتانجیئۆغڵو: لە ئیستەنبوڵ کلیچدارئۆغڵو لەپێشەوەیە
سەرۆکی جەهەپەی ئیستەنبوڵ جانان کافتانجیئۆغڵو رایگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامەکان تا کاتژمێر ١٩:١٥ لە سەدا ١٥ی سندوقەکان جیاکراونەتەوە و کەمال کلیچدارئۆغڵو رێژەی لەسەدا ٥١.٣٣ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
١٨:٤٥
تریاکی: نبێت مرۆڤ پشت بە زانیاری قۆرخکراو و ئاراستەکراوی هەڵبژارن ببەستێت
وتەبێژی ناوەندی هەماهەنگی هەڵبژاردنەکانی هەدەپە محەمەد روشتو تریاکی رایەگیاند، نابێت مرۆڤ بڕوا بەو ئەنجامانە بکات کە بە شێوەی ئامانجدار لەلایەن دەزگا قۆرکراوەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بەو ئەنجامانەی هەڵبژاردن کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆلەوە بڵاوکرابوونەوە.
راشیگەیاند، ئاژانسی ئانادۆل وەک نوسینگەی پرۆپاگەندەی ئاکەپە کار دەکات.
١٨:٤٤
لە گەڕەکی مێژوویی فیس: چەپی سەوز لە کۆی ١٨٤ دەنگ ١٧٥ دەنگی هێناوە
لە گەڕەکی فیسی لجێی ئامەد کە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ پەکەکە لەوێ یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست، پارتی چەپی سەوز لە کۆی ١٨٤ دەنگ ١٧٥ دەنگی بەدەستهێناوە.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریش کلیچدارئۆغڵو لە فیس ١٧٥ دەنگ و ئەردۆغانیش ٥ دەنگی بەدەستهێناوە.
١٨:٤٠
وتەبێژی جەهەپە: دیمەنە گشتییەکە بە ئەرێنی دەبینین
وتەبێژی جەهەپە فایەق ئۆزتورک لە ناوەندی گشتیی جەهەپە لێدوانێکی راگەیاند.
ئۆزتورک رایەگەیاند: “سپاسی رەنج و ماندووبوونی سەر سندووقی دەنگدان دەکەین. ئەنجامەکانیان خێرا دەگاتە دەستمان. بە گوێرەی ئامارە گشتییەکانی بەردەستمان دیمەن و تابلۆ گشتییەکە بە ئەرێنی دەبینین. داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە راگەیەندراوە فەرمیەکان بە بنەما بگرن. کاتێک ژمارەی ئەو سندوقانەی دەنگەکانیان جیادەکرێتەوە زیاتر دەبن، ئێمە راگەیەندراوی نوێمان دەبێت”.
١٨:٠١
لە ئامەد ئەنجامی سندوقەکان
سندوقی کۆلێژی باخچەشەهیر:
٢٤٤ کەمال کلیچدارئۆغڵو
٦٧ رەجەب تەیب ئەردۆغان
٦ هەژمار ناکرێت
سندوقی پەمانگای ئاناتۆلی تەکنیکی دیجلەی یەنیشەهید
٢١٩ کەمال کلیچدارئۆغڵو
٥٦ رەجەب تەیب ئەردۆغان
٦ سینان ئۆگان
پەیمانگای ئاناتۆلی پیشەیی کۆشیولوی باغڵار سندوقی ژمارە ٢١٦٠
٢١١ کەمال کلیچدارئۆغڵو
٦٧ رەجەب تەیب ئەردۆغان
سندوقی ژمارە ١٣٩٧ی پەیمانگای ئاناتۆلی تەکنیکی پیشەیی دیجلە
٢١٩ کەمال کلیچدارئۆغڵو
٥٦ رەجەب تەیب ئەردۆغان
٦ سینان ئۆگان
سندوقی ژمارە ١٣٩٦ی ئامەد لە یەنیشەهید پەیمانگای ئاناتۆلی تەکنیکی پیشەیی دیجلە
٢٠٤ کەمال کلیچدارئۆغڵو
٨١ رەجەب تەیب ئەردۆغان
٢ سینان ئۆگان
١٧:٥٧
لە گوندی بەشبولاکی گەڤەر پارتی چەپی سەوز ١٨٢ دەنگی هێنا
لەئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە گوندی بەشبوڵاک پارتی چەپی سەوز ١٨٢ دەنگ، جەهەپە ٥ و ئاکەپەش هیچ دەنگێکی بەدەستنەهێنا.
١٧:٥١
لە گەڕەکی کاراگاچی ئیدری کلیچدارئۆغڵو ٣٦٠، ئەردۆغان ٥١ دەنگی بەدەستهێناوە
١٧:٤٧
قەدەغەی سەر بڵاوکردنەوە هەڵگیرا
دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند دوای کاتژمێر ١٨:٣٠ قەدەغەی سەر بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵگیراوە.
١٧:٤٠
لە گوندێکی گەڤەر کلیچدارئۆغڵو بە جیاوازی زۆرەوە پێش ئەردۆغان کەوتووە
لەگوندی باسانی گەڤەر کلیچدارئۆغڵو ٢٠٩ دەنگ و ئەردۆغانیش ٦ دەنگی بەدەستهێناوە.
١٦:٥١
لە گوندی کەرکەزی قەرقەلیە ئەردۆغان دوو دەنگی هێناوە
لە گوندی کەرکەزی ناوچەی قەرقەلی وان ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرابوون، کلیچدارئۆغڵو ٣٩٨ دەنگ و ئەردۆغانیش ٢ دەنگی بەدەستهێناوە.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەنگدان دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان کرا.