ناوەندی هەواڵەکان – گرووپی چاند و هونەری ڕۆژآوای کوردستان بە ناوی هونەرگەی وەڵات، بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە چیا ئازادەکانی کوردستان و شەهیدە قارەمانە بێشومارەکانی شۆڕش، کلیپێکی نوێیان بە ناوی “لە هەرە ژۆرێ” ئامادە کردووە.
ئەم گۆرانیە بەرهەمێکی دیکەیە کە لە ڕۆژآڤا بە دیدێکی نوێ دروستکراوە کە پێکهاتووە لە کۆکردنەوەی مۆسیقای نەریتی بە تایبەتمەندی مۆدێرن و کلیپێکی بینراوی سەرنجڕاکێش و داهێنەرانە.
گۆرانییەکە بەرهەمێکی بەناوبانگی مەحمود بەرازییە، لە نووسینی ئیبراهیم فەقێ و شێرۆ هیندە، لەلایەن شێرڤان بادینی گوتراوە و کۆریۆگرافی لەلایەن ڕۆژدە دەندەرا، ئینتەرناسیۆنالیستێکی بەڕازیلی لە ڕۆژاڤایە.