قامشلۆ – بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە دژی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکی بە مەشخەڵی ساز کرد.
ئەندامانی بزوتنەوەکە لقی قامیشلۆ، یەکێتی ژنانی گەنج و دانیشتوانی شارەکە بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.
رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی سۆنی دەستیپێکرد. گەنجان تا ناوەندی کولتور و هونەری محەمەد شێخۆ رێپێوانیان کرد.
لەبەردەم ناوەندەکە گەنجا سڵاویان ئاراستە شەڕی گەریلا بەرامبەر بە داگیرکەری کرد.