ڕانیە – بە بۆنەی ڕۆژی لە داییک بوونی ئازادی و دیموکراسی، ئاسۆی حەقێقەت و ڕزگاری گەلی کورد، لە داییک بوونی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵێک چالاکی لە باشووری کوردستان بەڕێوە چوو.
زۆربەی ئەم چالاکیانە بە دەستپێشخەری و پێشەنگایەتی گەنجانی وەڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەڕێوە چوو. لە چوارچێوەی ئەم پیرۆزبایی و چالاکیانەش دوێنی لە بەرامبەر زانکۆی ڕاپەڕین لە باشووری کوردستان پەرتووکەکانی ڕێبەر ئاپۆ پیشانی خەڵک کرا. ئەم پێشەنگای پەرتووکە بە پێشوازێکی گەرم، بە جۆش و خرۆشەوە ئستقباڵی لێ کرا.
لە سەر بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگا پەرتووکە، ئەندامی گەنجانی وەڵاتپارێز شارام سەباح لە گەڵ ئاژانسەکەمان نووچە جوان قسەی کرد.