ناوەندی هەواڵەکان – لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە ٤ی نیسان، بەڕاستی خەباتی کۆمەڵگەی کورد و کوردستان بۆ ئازادی لە دژی ستەم و هەراسانکردن و توندوتیژی زیندوو بووەتەوە. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، گەڕان بەدوای ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی ڕاستەقینەدا بە لە دایکبوونی لە ساڵی ١٩٤٩ دەستیپێکردەوە.
ڕێبەر ئاپۆ کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ ئەم خەبات و گەڕانە تەرخان کردووە، سەرکەوتووترین ڕێبازی بۆ کێشەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و ئازادی پێکهاتە چەوساوەکان کردووە. لەم شەڕەدا ڕێبەر ئاپۆ گرنگییەکی تایبەت بە گەنجان دەدات. ئەو گەنجانەی لە مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا ئیستغلال و ئاسمیلە و چەوسێنراون، لە پێشەنگی خەباتی کۆمەڵگەی کوردی بۆ ئازادی و بە ژن سەرکردایەتی کۆمەڵگا دەکەن.
ئەو گەنجانەی لە سیستەمی بەساڵاچوواندا قسەیان نییە، دەنگی خۆیان لە خەباتی بزووتنەوەی گەنجان، لە خەباتی پارتیدا دەبیننەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە نییە کە گەنجان لە هەر چوار گۆشەی جیهاندا پەیڕەوی لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، شوێن پێی قارەمانانی خەباتی ئازادیخوازی دەگرن و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن.
چونکە گەنجان دەزانن ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت، بەتایبەت گەنجان وەک سەرکردەی کۆمەڵگا خەبات دەکەن.
بەم شێوەیە گەنجانی ڕێبەر ئاپۆ ساڵیادی لەدایکبوونەوەی پێکهاتەی کورد لە گەنجان و پێکهاتەی کوردی و پێکهاتە چەوساوەکانی جیهاندا پیرۆز دەکەن و داوای فراوانکردنی خەبات دەکەن.
NC// ئەندریا وۆڵف