سنە – بەرخودانێک کە ئەمرۆکە لە مەیدانەکانی نەرۆزی ولاتدا دەبینرێت، زادەی ڕەوتی ڕوداوەکانی مێژوویی کوردان و لە سەردەمی نوێشدا ڕەنگدانەوە بەرخودانی کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان و هاوڕێکانیەتی لە ساڵی ۱۹۸۲دا، کە ڕۆحیەتێکی نوێ بەخشییەوە کورد و نەورۆزەکەی. جەژن و ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بۆ هەر نەتەوەیەک واتا و پەیامی تایبەت بە خۆی هەیە و تێکەڵ بە داستان و ئەفسانەی جودا کراوە.
وەکوو هەر ساڵ، نەورۆزی ٢٧٢٣ کوردی لە گەڕەکی قەتارچیانی شاری سنەی خوێناوی نەورۆز بە پێخستن مەشعەلە، ئاگرێکی گەش و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرا.
خەڵکی شاری سنە،مهاباد،بۆکان،سەردەشت،ئیلام،کامیاران،کرماشان،ماکۆ،ورمێ، سەقز و هتد بە بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدەکانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی نەورۆز یان پیرۆز کرد.