Enter your email Address

یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 28, 2023
  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English
[email protected]
Nûçe Ciwan
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • کوردستان
      • باکور
      • باشور
      • ڕۆژهەڵات
      • ڕۆژئاوا
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • جیهان
    • ئەوروپا
  • وردبینی
    • ئانالیز
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
  • گەنج
    • ژنانی گەنج
    • خوێندەکار
    • جیهان
    • چالاکی
    • چاند،هونەر و وەرزش
    • وەرن بۆ جەنگی ئازادی
  • بابەتی گرینگ
    • ڕێبەر ئاپۆ
    • یادی شەهیدان
    • شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی
    • مێژوو و بەرخۆدان
    • چەکی کیمیایی
  • تایبەت
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
Nûçe Ciwan
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • کوردستان
      • باکور
      • باشور
      • ڕۆژهەڵات
      • ڕۆژئاوا
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • جیهان
    • ئەوروپا
  • وردبینی
    • ئانالیز
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
  • گەنج
    • ژنانی گەنج
    • خوێندەکار
    • جیهان
    • چالاکی
    • چاند،هونەر و وەرزش
    • وەرن بۆ جەنگی ئازادی
  • بابەتی گرینگ
    • ڕێبەر ئاپۆ
    • یادی شەهیدان
    • شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی
    • مێژوو و بەرخۆدان
    • چەکی کیمیایی
  • تایبەت
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
Nûçe Ciwan
No Result
View All Result
Home ئانالیز

پێنووس – گۆمانی تیرۆری بایلۆجی زیندانیانی بادینان ھەیە

Chalak Shaho by Chalak Shaho
25 شوبات 2023
in ئانالیز, باشور, تەواوی هەواڵەکان, سەردێڕ, کوردستان, گشتی, هەڵسەنگاندن, هەواڵ, وردبینی
0
پێنووس – گۆمانی تیرۆری بایلۆجی زیندانیانی بادینان ھەیە
0
SHARES
6
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter
بادینان – “دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نەکرێت، لە نوسینی کۆمێنت تا سەرۆک حزبێک دەکەوێتە بەر مەترسی گرتن”
پەیامێک لەلایەن نوێنەری زیندانیانی بادینان
بۆ/ ڕای گشتی
لە دووەم ساڵیادی سزادانی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان کە پرۆسەکە لەژێر حوکمڕانی کابینە نۆیەمی ئەقل پۆلیسی و دۆگماتیکیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لە یەکەم رۆژ تا ئێستا نایاسای و نا دیموکراسییە، کاردانەوە و نیگەرانی نێوخۆیی و جیھانی لێکەوتەوە و لەبری پێداچونەوە و باشترکردنی دۆخەکە ئێستا گروپێکی دەرون نەخوشی (سادیزم)ی نێو پارتی و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دژی گیراوەکانمان دەستێوەردان لە کروباری دادگاو و چاکسازی گەورانی ھەولێر دەکەن.
لەلایەکی تریشەوە ئێمە زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاکسازی لەگەڵ گیراوەکانمان تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) بەتایبەت لەم رۆژانەی دوایدا بەرامبەر (شێروان شێروانی) و بۆ ئەم مەبەستەش بە ووردی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و  نێودەوڵەتیەکانمان لێ ئاگادار کردوتەوە و بەرپرسایەتی ھەر زیانێك بە گیراوەکانمان دەخەینە پاڵ حکومەت و لایەنی ئیداری و ئەمنی زیندانی چاکسازی کە پارتی بەسەردا زاڵە.
بوویە بە گرنگ دەزانین کومەڵێك خاڵ وەکو رێگا چارە بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان رابگەیێنین:
١- پێکھێنانی لژنەیەکی باڵای تەندروستی سەربخۆ بە ھەماھەنگی یۆنامی و دەستەی سەربخۆی مافی مرۆڤ بۆ پشکنینی خوێن و ھەڵسەنگاندی دوخی تەندروستی زیندانیانی بادینان (بەوانەی ئازادیش بوونە!).
٢- دوسیەی زیندانیانی بادینان ماسکی دادوەرە حزبیەکانی خست، بۆیە پێویستە دووبارە دەسەڵات و ئەنجومەنی دادوەری دور لە پشک پشکێنەی حزبی رێکبخرێت، چونکە لە ھەموو سیستەمێکی سیاسیدا بۆ حوکمڕانیەکی باش “دادگا” سەنگی مەحەکە، بۆیە لەم ھەرێمەدا مەترسی لەسەر ھەموو ھاوڵاتیەک ھەیە و ھیچ مافێکیش گرەنتی نەکراوە چونکە یاسا و دەسەلاتی دادوەری لە دەستێکی سەربخۆ و ئەمیندا نیە و لەژێر ڕکێفی حزب و دەسەڵاتی جێبەجێکاردایە.
٣-رێگە بدرێت بە زووترین کات مواجھەی پارێزەرەکان لەگەڵ گیراوەکانمان بکرێتەوە، ئەوانەی بەر کەمکردنەوەی حوکم نەکەوتن وەکو رۆژنامەنوس (قارەمان شوکری رێکانی) کە لە دادگایەکی نھێنیدا حەوت ساڵ سزادرا ئازادبکرێن.
٤- دەستبەجێ زیندانیان ئازادبکرێن، چونکە لە ڕووی یاساییەوە بەپێ بڕیاری دادگا و کەمکردنەوەی لەسەدا ٦٠٪‏ی سزاکەیان لە لایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە و لەبارچاوگرتنی یاسای ژمارە ٢٣ی بنەما دادگاییەکانی سزا (اصول محاكمات الجزائية)، ئازادکردنی مەرجدار (إفراج الشرطي) ماددەی ٣٣١، سزای زیندانیانی بادینان تەواو بوە و زیاتریش لە ماوە یاساییەکەی خۆیان ڕاگیراون.
ئەمەی لە دووەم ساڵیادی سزادانی زیندانیانی بادینان دەکرێت کە ھاوکاتە لە دوانزەیەم ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی ١٧ی شۆباتدا پرسێکی گشتیە و ئەرکی ھەموو لایەکە بەجدی بھێتە وەڵام و ھەلوێستیان ھەبێت، ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەستەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخرواوە جیھانیەکان کە کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون.
بێ جگە لەزیندانیانی بادینان دەیان سزادراوی دیکەی شارەکانی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی  ماوەی ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی حجزکراون.
ئەگەر ئەم ئەقلیەتە حوکمڕانییە بەردەوام بێت کە مەترسیە بۆ سەر قەوارەی ھەرێم، رۆژگارێکیش چاوەڕێمان دەکا ھەر لە دامەزراوەی میدیایی و سەرۆک حزبی ئۆپۆزسیۆنەوە تا کۆمێنت نوسینێک دەکەونە بەردەم مەترسی گرتن و دادگا حزبییەکان.
Previous Post

پێنووس – زمانی دایکی هەوێنی تاک و کۆمەڵگای ئازادە؛ ئەهوەن چیاکۆ

Next Post

شەهید فەرمان: دەبێت مرۆڤ رێگە نەدات داگیرکەران پشووبدەن

Next Post
شەهید فەرمان: دەبێت مرۆڤ رێگە نەدات داگیرکەران پشووبدەن

شەهید فەرمان: دەبێت مرۆڤ رێگە نەدات داگیرکەران پشووبدەن

مانشێت

  • زیلان ڤەژین: پەیماننامەی لۆزان بۆ بێ ناسنامە هێشتنەوەی كوردانه
  • یەپەسە – یەپەسە ژن: هاوڕێ زریان لە دوای خۆی میراتێکی گەورەی بەرخودانی بەجێهێشتووە
  • بنەماڵەی شەهید دیار خۆشناو: درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەین
  • بەرخۆدانی مەخمور ۸ ڕۆژە بەردەوامە
  • داوا لە هەموو گەنجانی سوریا دەکەین، هەڵوێستێکی ڕاستەقینە و جدی بەرامبەر بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆ نیشان بدەن
  • ٧ی جوزەردان
  • عەگید: کاتێک سەربازانی دوژمن گوێیان لە دەنگی هەڤاڵ شاهۆ دەبوو چۆکیان دەلەرزی

الأكثر قراءة

  • بنەماڵەی شەهید دیار خۆشناو: درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەین

    بنەماڵەی شەهید دیار خۆشناو: درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەین

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرا

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • لە سلێمانی بۆ چلەی شەهید کاروان مەراسیمێک سازکرا

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هەپەگە یادی شەهیدانی ئاڤاشینی کردەوە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • عەگید: کاتێک سەربازانی دوژمن گوێیان لە دەنگی هەڤاڵ شاهۆ دەبوو چۆکیان دەلەرزی

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • داوا لە هەموو گەنجانی سوریا دەکەین، هەڵوێستێکی ڕاستەقینە و جدی بەرامبەر بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆ نیشان بدەن

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • زیلان ڤەژین: پەیماننامەی لۆزان بۆ بێ ناسنامە هێشتنەوەی كوردانه

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • گه‌نجانی كه‌ركوك بەژدار بونیان لە بانگەوازی کەجەکە راگەیاند

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
Nûçe Ciwan

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.

زمان

  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English

لەگەڵمان بە

No Result
View All Result
  • سۆرانی
    • Kurmancî
    • Türkçe
    • عربي
    • Deutsch
    • English
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • بەیاننامە
  • چالاکی
  • چاند،هونەر و وەرزش
  • چاوپێکەوتن
  • ئانالیز
  • خوێندەکار
  • ژنانی گەنج
  • گەنجانی کوردستان
  • تایبەت
  • تەواوی هەواڵەکان

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.