ناوەندی هەواڵەکان – دەستەی بەرێوەبەری کۆمەڵەی گەنجان بە هۆی بومەلەرز لە کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا سەرەخۆشی لە قوربانیانی بومەلەرزەکە و گەلانی کوردستان کراوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران خواستراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دەبێت ئەو راستیە باش بزانرێت کە دەوڵەت گەلی ئێمەی کوشتووە، نەک بومەلەرزە” و روو لە گەنجان بەم جۆرە رایگەیاندووە: “وەک ئەرکی وڵاتپارێزی سەرەکی دەبێت لەتەنیشت گەلەوە بن، هاوبەشی ئازارەکانیان بن. لەسەرما و سۆڵەدا لەگەڵ گەلەکەماندا بن و ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەن. لەو پێناوەشدا سەرەتا گەنجانی زانکۆکان، دەبێت گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هەر هەموویان بە بێ ئەوەی چاوەڕوانیان لە دەوڵەتی داگیرکەر و دامەزراوە فاشیستییەکانی بێت، بە هەست و وشیاری وڵاتپارێزی رووبکەنە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان و بە شێوەیەکی چالاک سەفەربەر بن”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بۆ ئەو ئەرکانە زۆر پێویستە گەل لەبەردەم رەحمەتی قڕکردنی دوژمنی کوردان نەهێڵرێتەوە و بە هێزی خۆیان هەموو برینەکان ساڕێژ بکەن”.
دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی گەنجان باسی لەوەکرد کە دەسەڵاتدا فاشیست بە وتنی کارەساتی سروشتی، رووداو و چارەنوس هەوڵ دەدات ناڕەزایەتییەکان گەل کۆتایی پێبهێنێت و رایگەیاند، “هەنگاو بە هەنگاو دەیەوێت ئەم دۆخە بە ئاسایی نیشان بدات، کە ئەوەش هەوڵێکە بۆ شاردنەوە بەرپرسیارێتی خۆی.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا داوا لە گەنجانی کوردستان کراوە کە سەفەربەر بن، ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ بکەن و بیسەلمێن کە قەڵای سەرەکی گەلن”.