ناوەندی هەواڵەکان – دوای بوومەلەرزەکانی ٧.٨ و ٧.٧ پلە لە باکوری کوردستان ملیۆنەها کەس بێحاڵ و ماڵ بوون و بەتەنیان و تاوەکو دێت ئاماری زیانەکانی بومەلەرزەکەش زیاتر و قورستر دەبێت.
١٦:٣٩
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٩هەزار ٥٧ کەس
کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٥٧ کەس.
١٦:٣٦
دوو کەس لە باڵەخانەی ئاکار بە زیندوویی رزگارکران
لە سێهەم رۆژی بومەلەرزەکەدا کەسیک بە ناوی هەدیە ئارسلان و یەکێکیتر کە ناوی نەزانراوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەی رووخاوی ئاکاردا لە ناوچەی رەزانی ئامەد بە زیندوویی رزگار کران.
تائێستا ٤٢ کەس لەو بینایە هێنراونەتە دەرەوە کە ٢٣ یان برینداربوون و ١٩ کەسیشیان ژیانیان لەدەستداوە، پێشبینی دەکرێت ١٣٠ کەسی دیکە لە ژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانەیەدا مابن.
١٦:١٦
لە شێخ مەقسود تەرمی قوربانیانی بومەلەرزە بەخاکسپێردرا
لەئەنجامی بومەلەرزە کە زۆر ناوچەی سوریای نگرتەوە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب شەش کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات هاوڵاتییەکیش بە انوی خالید حەمۆ کەسەرەتا بریندارببوو دواتر گیانی لەدەستدا.
حەمۆ ئەمڕۆ لە گۆڕستانی پنۆی باکوری گەڕەکی شێخ مەقسود بەخاکسپێردرا.
دوێنێش تەرمی چوار لە قوربانیانی بومەلەرزەکە هەر لەو گۆڕستانە بە خاکسپێردران.
١٥:٥٣
کاردانەوەی گەل لە سەمسور
١٥:٥٢
هاوارەکانی نورداغ
لەناوچەی نورداغی دیلۆک بینا و پرد و رێگاکان رووخاون. لە گەڕەکەکانی ئاسلانلی، یەنی و فاتیح هیچ بینایەک بە ساغی نەماوە، لەبەر ئەوەی ئەمبوڵانس کەمن، تەرمەکان لە شەقامەکان کەوتوون یا خود لەناو ئەمبوڵانسەکاندا لەسەر یەک دادەنرێن. لەگەڵ دۆزینەوە و دەرهێنانی هەر تەرمێک لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا دەنگی هاواری گریان و شیوەن بەرز دەبێتەوە. لە زۆربەی بەشەکانی شارەکەدا تەلەفون، کارەبا، ئینتەرنێت و ئاو بوونی نییە.
١٥:٤٦
لە سەمسور تەمەکان لە سەر زەوی کەوتوون
لە سەمسور نەخۆشخانەی شارەکە پڕ بووە. کار بە دۆخی بەپەلە ناکرێت.لەبەر ئەوەی لە بەشی هەڵگرتنی تەرمەکاندا جێگە نەماوە تەرمەکان لە سەر زەوی دانراون.
١٥:٢٩
مەرجی ‘چاودێری و پشکنینی پۆلیس’ بەسەر دابەشکردنی هاوکارییەکاندا سەپاوە
بەپاساوی دۆخی نائاسایی تەنیا بە مەرجی ئەوەی لە ژێر چاودێری پۆلیسدا بێت رێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەو هاوکارییانە درا کە لەلایەن هەدەپەوە کۆکرابوونەوە. ئەو هاوکاریانەی کە لە چوونەناوەوە ناوچەی وێرانشاری مەلەتی راگیرابوو لەلایەن پۆلیسەوە دابەشکرا.
١٥:٢٧
خەڵکی دیلۆک: هاوکاریمان پێنەگەیشتووە، نە نان هەیە نە ئاو!
لێقەوماوانی بومولەرزەکەی دیلۆک کە لە ژێرخێمەدان باس لەوەدەکەن هاوکاریان پێنەگەیشتووە و نە نانیان هەیە و نە ئاو.
١٥:١٦
دیمەنی شەقامی فاتحی بازارجخ
١٥:١٥
سێ تەرمی قوربانیانی بومەلەرزە لە گەڤەر بەخاکسپێردران
تەرمی سێ ئەندامی خێزانێک کە لەناوچەی ئەسکەندەرونی هاتای بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدابوو لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بەخاکسپێردران.
١٥:١٣
درز کەوتووەتە دیوارەکانی زیندانی کورکوچولەر
زیندانیانی زیندانی کورکوچولەری ئەدەنە لە رێگەی تەلەفونەوە بنەماڵەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە بە هی بومەلەرزەکەوە درز کەوتووەتە دیوارەکانی زیندانەکەوە.
١٥:١١
پەیامنێری ژن نیوز و مەزۆپۆتامیا دەستگیرکران
پەیامنێری ئاژانسی مەزۆپتامیا مەحمود ئاڵتنتاش و پەیامنێری ژن نیوز سەما چاغلاک کە ویستیان دیمەنی خانووە رووخاوەکانی ناوچەی بێرەجوکی رحا تۆمار بکەن دەستگیرکران.
١٥:٠٩
هەدەپە لەوان سەفەربەری راگەیاند
پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە وان سەفەربوو، گەلیش روودەکەنە بینای هەدەپە و ئامێر و کەلوپەلی پێویست بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان رەوانەدەکەن.
١٥:٠٨
وێنەکانی کۆڵانی فاتحی بازارجخ
١٥:٠٦
کاراکاش کە بنەماڵەکەی لە ژێر خانووە رووخاوەکاندان ناڕەزایەتی دەربڕی
زەکی کاراکاش کە هاوسەر و ٣ منداڵی ٣ رۆژە لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان لە ناوچەی کۆلیکی سەمسور کاردانەوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەربڕی.
١٤:٥٥
گەل کاردانەوەی نیشاندا، وەزیری ئاکەپەیی و واگی هەڵاتن
لە سەمسور وەزیری گەیاندن عادل کارائیسماعیلئوغڵو و والی سەمسور محەمەد چوهادار بە هۆی کاردانەوەی گەلەوە سوار ئۆتۆمبێلەکانیان بوون و هەڵاتن. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت گەل بە شەق لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەدەن.
١٥:٠٤
١٨ کەس دەستگیرکران، ٥ کەس رەوانەی زیندان کران
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە یارمەتی بە لێقەوماوانی بومەلەرزە نەگەیاندووە بڵاوکردنەوەی بابەت لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی قەدەغە کرد. لەناو ٢٠٢ هەژماردا ١٨ کەس دەستگیرکران و ٥ کەس رەوانەی زیندان کرن.
١٤:٣٩
لە بومەلەرزەکەدا ١٠ پزیشک گیانیان لەدەستداوە
یەکێتی پزیسکانی تورک (تەتەبە) رایگەیاند کە لە بومەلەرزەکاندا لە سێ شار ١٠ پزیشل گیانیان لەدەستداوە.
١٤:٣٥
ئەو تەرمانەی ناسنامەیان یەکلانەکراوەتەوە بەخاکدەسپێردرێین
ئافاد رایگەیاند ئەو تەرمانەی ناسنامەیان یەکلانەکراوەتەوە دوای ٢٤ کاتژمێر بەخاکدەسپێردرێن. ئافاد ئاماژەی بەوەکردووە کە نمونەی دی ئێن ئەی، پەنجەمۆر و وێنەی تەرمەکان تۆمار دەکرێت، دواتریش تەرمەکان بەخاکدەسپێردرێن.
١٤:٣٣
دە ئەندامی یەک خێزان لە وان بە خاکسپێردران
لە سەمسور ١٠ ئەندامی یەک خێزان کە لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا گیانیان لەدەستدابوو لە وان بەخاکسپێردران.
١٤:٣١
لە زۆرینەی شوێنە وێرانبووەکانی سەمسور تائێستا کارەکانی گەڕان و رزگارکردن دەستیپێنەکردووە
٧٢ کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەدا تێدەپەڕێت و سەرباری ئەوەی کاربەدەستانی تورک دەڵێن خۆمان گەیاندووەتە هەموو شوێنێک بەڵام لە سەمسور لە زۆرینەی شوێنەکان تائێستا کارەکانی گەڕان و رزگار کردن بەڕێوەنەچوون. لە سەمسور بۆ بەهاناوەچوون پێویستیان بە هێزی مرۆیی هەیە.
١٣:٥٦
٧ کەس کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدابوو لە کۆبانێ بەخاکسپێردران
تەرمی ٧ کەسی سەر بە یەک خێزان کە لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدابوو لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە خاکسپێردران.
تەرمەکان لە گوندەکانی خزێنە و خەلۆمەر لە باشوری کۆبانێ بەخاکسپێردران.
١٣:٥٢
رێپێوانی گەنجان لە چوارەم رۆژدایە: داوای پشتیوانی و هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە کرا
١٣:٣٤
لە دیلۆک گەل بە تواناکانی خۆیەوە خۆڕاگری دەکەن
وەک زۆر ناوچەی بومەلەرزەلێدراوی دیکە لە گەڕەکی گوزەلڤادی دیلۆکیش قوربانیانی بومەلەرزەکە هەوڵ دەدەن بە پێی توانا و دەرفەتەکانی خۆیان خۆیان بەسەر پێوە رابگرن.
لە یەکەم رۆژی بومەلەرزەکەوە لەسەرەتادا ئافاد، والیگەری و شارەوانی هیچ دامەزراوەیەکی پەیوەندیداری دەوڵەت هاوکاری نەگەیاندووەتە گەڕەکەکە. دانیشتوانی گەڕەکەکە لە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بێبەش کراون. وێڕای کێشەی شوێنی حەوانەوە و پەناگە و گەرمکردن کێشەی خواردن و خواردنەوەشیان هەیە. دانیشتوانی گەڕەکەکە چاوەڕوانی هاوکارین.