ئەنجومەنی گەنجانی ولات پارێزی کوردستان بەژدار بونی خۆیان بە بەیاننامەک لە بانگەوازییەکەی کەجەکە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ بە دروشمی داگیرکاری و گۆشەگیری وفاشیزم بەسە، کات کاتی ئازادییە راگەیاند و وتیان بە رۆحی جەنگی حەفتانین بەژادری لەم ھەلمەتە بۆ ئازادی رێبەرمان رێبەر ئاپۆ دەبین
دەقی بەیاننامەکەی گەنجان بەم شێوەیە بوو
دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری تورک، ٢١ ساڵە گۆشەگیرییەکی دژە مرۆڤانە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبات، ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمڕاڵی بەسەر ڕێبەر ئاپۆ و ھەڤاڵەکانیدا دەسەپێنرێت، لە کوردستانیش بە شێوەی قڕکردن و لە بەرامبەر تەڤگەری ئازادیی کوردستانیش بە شێوەی قڕکردن و لەناوبردن بەڕێوە دەبرێت. ڕێبەر ئاپۆ بە فیکر و فەلسەفەی خۆی سیستم و ژیانێکی دیکە پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکات. ئەمە ھێزە ھەژەمۆنیک و ھێزە ستاتۆپارێزەکان دەترسێنێت. دەوڵەت کە دەسەڵاتی خۆی لەسەر پشتی گەلان ئاوا کردووە، لە ھەبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەترسێ. لەبەر ئەوەیە گۆشەگیریی قورسی ئیمڕاڵی ڕۆژبەڕۆژ قورستر دەکرێت. گۆشەگیری لەسەر گەنج، ژن، دایک، منداڵ و پیر و ھتد. بە شێوەی جیا جیا بەڕێوە دەبرێت. گۆشەگیری لە بنەڕەتدا ھیی ناوەندەکانی شەڕ و قڕکردنە. تورکی داگیرکەر ھەموو ھێز و ڕوانگەی خۆی لەوێوە دەگرێت. لەسەر ئەوەیش ھێرش دەکات سەر ھەموو شوێنێکی کوردستان. ھێرش دەکات سەر کولتوور، خاک و زمانی ئێمە. شکاندنی گۆشەگیری، کۆتاییھێنانە بە داگیرکەریی تورک.
ئێمەی گەنج و ژنانی گەنجی باشووری کوردستان ئەوە دەستنیشان دەکەین کە ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ھەیە، لەسەر کورد و کوردستانیشە. لەبەر ئەوە ئێمە قەبووڵی ناکەین و تێکۆشانی خۆمان بڵندتر دەکەینەوە.
ئێمە لێرە بەشداربوونی خۆمان لە ھەڵمەتەکەی کەجەکە ” داگیرکاری، گۆشەگیری و فاشیزم بەسە، دەم دەمی ئازادییە.” ڕادەگەیەنین. ئێمە وەک گەنج و ژنانی گەنجی باشووری کوردستان بە درووشمی “بە ڕۆحی جەنگی حەفتانین داگیرکاری تێک بشکێنە، کوردستان بپارێزە.” بەشداریی خۆمان لە ھەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیەنین. ئێمەی گەنجانی باشوور، شەھیدبوونی عەلی چیچەک بەڕێزەوە بیر دەخەینەوە و لەسەر گوتەکەی “پارتیی ئێمە تەسلیمییەت نا، بەرخۆدانی فێر کردین” تێکۆشانی خۆمان، تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت و ئازاد کار دەکات، درێژە پێ دەدەین.
گەنجانی باشووری کوردستان، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، لە بەرامبەر گۆشەگیری و داگیرکاریدا لە ھەموو ناوچە و شارەکاندا لە چالاکییەکاندا جێی خۆیان دەگرن. بانگی ھەموو گەنجان و ژنانی گەنجی باشوور دەکەین کە دەرکەوتن دژی فاشیزم، داگیرکاری و گۆشەگیری کارێکی زۆر ئەخلاقییە. ئەمڕۆیش نەبێ سبەینێ درەنگە و دەبێ ھەموو گەنجان بکەونە ناو تەڤگەرەوە. داگیرکار لە ھەر جێیەکی باشوور دەیەوێت فاشیزم بڵاو بکاتەوە. دەبێت ھەموو گەنجان بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری و پاراستنی کوردستان بە ئەرکی خۆیان ھەستن